گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | Page 28

‫كۆزان‬ ‫72‬ ‫زمان و كلتوور‬ ‫ڕێکتان خستبوو (ڕێکتانخستبوو).‬ ‫11. کێشەی ئاوەڵکار: بەخێرایی (بە خێرایی)،‬ ‫بەجوانی (بە جوانی).‬ ‫21. کێشەی "وو": کەرکووک (کەرکوک)،‬ ‫نوور (نور).‬ ‫تەلەڤزیۆن و سایت و گۆڤار و ڕۆژنامە و کتێب‬ ‫و نووس������ەرانی کورد لە ڕووی ڕێنووس������ەوە یان‬ ‫کەمتەرخەمن یان هەر کەسە و ڕێنووسی تایبەت‬ ‫ب������ە خۆی بەکار دەهێنێ������ت. ئۆباڵی ئەم هەموو‬ ‫جیاوازییە دەبێت بخەینە ئەس������تۆی کتێبەکانی‬ ‫قوتابخانە بنەڕەتییەکان و پاشانیش قوتابخانە و‬ ‫خوێندنگە بەرزەکانی تر. چونکە ئەو شوێنانە لە‬ ‫سەرەتادا بنەمای سەرەکیی فێربوونی فێرخوازی‬ ‫هەر زمانێکن بۆ فێربوونی ڕێنووس و ڕێزمان و‬ ‫تایپۆلۆجیی زمان.‬ ‫ئێستە کە بەرەیەکی بەتەمەنی کوردمان هەیە‬ ‫و قوتابخانەی������ان کۆتایی پێ هێن������اوە و ئەوانە‬ ‫بوونەتە بەکارهێنەری ڕێنووس و زمان، پێویستە‬ ‫ڕێنووسێکی تێروتەس������ەلی زمانەکە بنووسینەوە‬ ‫کە هەم زمانەکە و هەمیش زانستی دیجیتالیی‬ ‫زمانی تێدا لەبەر چاو گیرابێت. ئەوەش بکەینە‬ ‫س������ەرچاوەیەک بۆ پێداچوونەوەی کتێبەکانی‬ ‫قوتابخانەکان لە سەرەتایییەوە بگرە هەتا ئاستی‬ ‫بەرز.‬ ‫ئەگەر ئ������ەو کارە بکەین دەبینی������ن کە نەوەی‬ ‫داهاتوومان کەسانێکن کە هەڵەی ڕێنووسییان‬ ‫نیی������ە، هاوکات زمانەکە زۆر ئامادەتر دەبێت بۆ‬ ‫بەش������داربوون لە ڕەوتی پێشکەوتنی دیجیتالی و‬ ‫ئایتی.‬ ‫وەزارەت������ی پ������ەروەردە، لێژن������ەی نووس������ینەوە و‬ ‫پێداچوون������ەوەی کتێبەکان������ی قوتابخان������ە،‬ ‫ئەکادیمی������ای کوردی و ش������ارەزایانی زمان و‬ ‫هەروەها پس������پۆڕانی بواری ئایت������ی دەتوانن بە‬ ‫هاوکاریی یەکتر ئەو کێشەیە بەسانایی چارەسەر‬ ‫بکەن. هەروەها دەکرێت پرۆگرامی جۆربەجۆری‬ ‫هەڵەگری ڕێنووس و ڕێزمانیش لەس������ەر هەمان‬ ‫بنەما چێ بکەی������ن، خەڵکیش کە بەرهەمێکی‬ ‫متمانەپێکراو ببینن ڕەچاوی دەکەن.‬ ‫جگە لە ڕێنووس، کێشەی تەختەکلیلمان هەیە،‬ ‫تەختەکلیل������ەکان ه������ەر پیتێک ب������ە کۆدێکی‬ ‫تایبەتی دەنووس������نەوە، بەداخەوە چەند جۆرێک‬ ‫تەختەکلیلی جۆربەجۆر لەم���ل��ا و ئەوالدا باڵو‬ ‫کراونەتەوە، دەبێ������ت واز لە هەموویان بهێنرێت و‬ ‫تەنیا یەک تەختەکلیلی ستاندارد بەکار بهێنرێت.‬ ‫بەختەوەرانە لەالیەن گرووپێکی پسپۆڕی ئایتی‬ ‫لە هەن������دەران تەختەکلیلێک لەس������ەر بنەمای‬ ‫"یونیکۆد" ئامادە کراوە، کێش������ەکانی لەگەڵ‬ ‫فەرمانگەی ئایتیی کوردس������تان و ئەکادیمیای‬ ‫کوردی������دا باس ک������ران و دوای بڕی������اردان ئەو‬ ‫تەختەکلیل������ە کرا بە تەختەکلیلی س������تان