گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | Page 26
كۆزان
52
زمان و كلتوور
پرس������یارەكانت س������نوردار مەكە، تەنها بەوانەی كە
وەاڵمەكانیان ڕاستن یا هەڵەن.
• یارمەتی منداڵەكەت بدە، بۆ ئەوەی بتوانێ كەوا
ئەوەی دەیخوێنێتەوە لەگەڵ ش������ارەزاییەكەی گرێی
بدات و پەیوەندی لە نێوانیان دروست بكات. ئەگەر
تۆ دەرب������ارەی گیانلەبەر دەخوێنیت������ەوە، بۆ نمونە،
بە بیر منداڵەكەت بێنەوە چ������ۆن گیانلەبەرانی نێو
ماڵ یان باخچەی ئ������اژەاڵن و هەوڵبدە جیاوازی و
لێكچونەكانی نێوان زانیاری نێو كتێب و ئەزموونی
خۆتان بدۆزنەوە.
• ئەگەر منداڵەكەت ح������ەزی لەوە كرد كەوا بۆی
بخوێندرێت������ەوە، ب������ەاڵم حەزی نەك������رد كەوا خۆی
بخوێنێت������ەوە لەم حڵەتەدا دەبێ هەڵیبس������ەنگێنی بە
ئامێرێكی پێش������كەوتوو، بۆ ئ������ەوەی بزانی ئەگەر
كێشەیەكی جەستەیی دەبێتە ڕێگر لەبەردەم پرۆسەی
خوێندنەوە. واتە چ شتێك وای لێدەكات بە خوێندنەوە
ئاسودە نەبێت.
• زۆری لە منداڵەكەت مەكە كە كتێب بخوێنێتەوە
كە تۆ پێ������ت وایە كە پێویس������تە بیخوێنێتەوە (پێی
دڵخ������ۆش دەبێت و چێژی لێوەردەگ������رێ!). ئەگەر
منداڵەك������ەت ح������ەزی ل������ە خوێندنەوە نەب������وو، بەو
بابەتانە دەس������ت پێبكە كە منداڵەكەت حەزی لێیە
بیخوێنێتەوە.لەوانەیە یەك كتێب (یاخود نووسەرێك)
دەستپێكێك بێت بۆ ئەوانی تر.
• ئەگ������ەر منداڵەكەت حەزی ل������ە كتێبێك نەبوو،
زۆری لێ مەكە تەواوی بكات. ڕەنگە تۆ بەش������ێك
لە كتێبەكە بۆ منداڵەكەت یاخود لەگەڵ منداڵەكەت
بخوێنیت������ەوە، بۆ ئەوەی س������ەرنجی ڕابكێش������ی بۆ
خوێندنەوەك������ە، بەاڵم ئەگەر منداڵەكەت هەر حەزی
نەكرد بخوێنێتەوە، كتێبەكە بەالوە بنێ.
• ئەگ������ەر منداڵەكەت بەدەن������گ خوێندیەوە وە
وش������ەیەكی هەڵە خوێندەوە، بەاڵم ماناكەی ڕاست
بوو، هەڵەی لێمەگرە. زۆربەی خوێندنەوەكانی ژیان
بۆ تێگەیش������تن بەبێ دەنگی ئەنجام دراوە. نەك بە
زارەكی و بێ كەموكووڕی.
• ئەگەر منداڵەكەت هەندێ هەڵەی كرد كاتێ بە
دەن������گ دەخوێنێتەوە و بێئاگاب������وو لە هەڵەكەی كە
هەموو ماناكەی گۆڕی یاخ������ود ماناكەی تێكدا،
لە كۆتایی ڕس������تەكەدا پرسیاری لێبكە تێگەیشتی
لەم ڕستەیە؟ تۆ منداڵەكەت فێردەكەیت بەدوای ئەو
مانایە بگەڕێ لەوەی كە خوێندویتەوە.
• هەن������دێ لەو كتێبانە بخوێن������ەوە كە منداڵەكەت
دەیخوێنێت������ەوە، تاكو بتوانن بەیەك������ەوە گفتوگۆی
لەس������ەر بكەن. هەندێ جار كتێبی جیاواز بخوێنەوە
لەسەر هەمان ئەو بابەتەی منداڵەكەت دەیخوێنێتەوە.
• جۆرەها ئەزمونی جی������اواز بۆ منداڵەكەت دابین
بكە (مەرج نییە ئەمانەش هەموو پارەیان تێبچێ)
زۆر ل������ەو گرفتان������ەی ل������ە تێگەیش������تنی بابەتی
خوێندنەوە توش������ی منداڵەكان دەبن دەگەڕێنەوە بۆ
نەبوونی زانیاری پێش������ینە لەسەر ئەم بابەتە كە وا
دەكات من������داڵ بتوانێ مانا بدات بەوە وش������انەی
دەیانخوێنێتەوە.
• ئەگەر منداڵەكەت چاوێكی بە كتێبەكەدا خشاند،
س������ەیری وێنەكان و نەخش������ەكانی تری كرد، بەاڵم
كەمی خوێندەوە. بزانە كە منداڵەكەت گەشەكردنێكی
تەكنیكی چاوپێداخشاندنەوە فێردەبێ. داوای لێمەكە
كە هەموو وشەكان بخوێنێتەوە.
• ئەگ������ەر منداڵەكەت بۆ زانی������اری خوێندییەوە.
هانی بدە پرس������یار لە مێشكی دروست بكات، تاكو
خوێندنەوەكە مەبە b