گۆڤاری کۆزان ژمارە 5 | Page 22
كۆزان
12
پ رورديى
ه ه ه
چۆن لە دەرەوەی چوارچێوە بیربکەینەوە؟
توان������ای بیرکردنەوە ل������ە دەرەوەی چوارچیوە لە
سەرووی هەموو ش������تێکەوە پێویستی بە داهێنان
هەیە. تەنان ت بۆ کەسانی داهێنەر گەیشتوونەتە
ه
ئ������ەو قەناعەتەی ک������ە بیرکردنەوە ل������ە دەرەوەی
چوارچێوە بۆت������ە هۆی دۆزین������ەوە و هێنانەدی
زۆرێک لە خەون������ەکان و دابینکردنی بژێویی و
خۆشگوزەرانی.
لێرەدا چەند رێگە و ش������ێوازێکی کاریگەر بۆ
بیرکردنەوە لە دەرەوەی چوارچێوە دەخەینەڕوو:
خۆت بخە نێو ڕۆڵێکی نوێ:بیرکردنەوە لە دەرەوەی چوارچێوە، واتە گۆڕینی
تێڕوانینەکانت و خۆ خستنە نێو ڕۆڵی کەسێکی
تر هاوکاری������ت دەکات. پێویس������ت ناکات خۆت
بخەیتە نێو ڕۆڵی دایک و باوکت یان هاوڕێکانت
یان هاوپیش������ە و هاوپۆلەکانت و دراوسێیەکانت،
چونک������ە ئەوانیش ت������ا ڕادەیەک������ی زۆر هەمان
زانیاری و تێڕوانین و بۆچوونیان لەبارەی جیهان
و دەوروبەر هەیە. کاتێک دەتەوێت خۆت بخەیتە
نێو ڕۆڵی کەس������ێکی تر بۆ نموونە خۆت بخە نێو
ڕۆڵی هاوالتییەکی سەدەی چواردەهەم و سەیری
جیه������ان بکە لەو روانگەیەوە کە هێش������تا خەڵک
پێی وایە زەوی ناسوڕێت و شێوەی هێلکەیی نیيە
و وا دابنێ هی������چ زانیارییەکت لەبارەی دونیای
مۆدێرن نيیە.
ئەوە وات لێدەکات تەواو جیاواز بیر بکەیەوە. هەر
ب م ش دەتوانی سەیری ژینگەی دەوروبەرەکەت
هه
بکەیت و سەرنجی چەند شتێک بدەیت کە پێشتر
نەتبینیوە و تێبینیت نەکردوون، ڕەنگە ش������تێکی
نوێ لەبارەی دەوروبەرەکەت بدۆزیتەوە کە پێشتر
نەتزانیوە.
ڕێگایەکی تر هەڵبژێرە:داهێنان الیەنێکی سەرەکی بیرکردنەوە لە دەرەوەی
چوارچێوەیە، چونکە وات لێدەکات رێگەچارەی
تەواو جیاواز بۆ کێشەیەک بدۆزیتەوە. ئێستا با
پێکەوە راهێنانێک ئەنجام بدەین:
پەڕێکی کاغەز و قەلەمێک ئامادە بکە کارێک بنووسە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت ب������ە وردی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی کارەکەبنووسە.
ئەگەر تەواو بووی زۆر باش������ە ، واتە تۆ ئێس������تا
کارێک������ت هەیە ئەنجامی بدەی������ت لەگەڵ چەند
هەنگاوێک������ی دیاریکراو تاک������و کارەکەی پێ
جێبەج������ێ بکەی������ت. بیرکردن������ەوە ل������ە دەرەوەی
چوارچێوە لێرەدا ئەوەیە کە تۆ کارەکەت ئەنجام
بدەیت، ب������ەاڵم بە بێ پا b