Kozan Magazine گۆڤاری كۆزان | Page 5

‫س ‌روتـار‬ ‫ه‬ ‫چۆن مامەڵە لەگەڵ هەڵەكان بكەین؟‬ ‫مرۆڤ هەڵە دەكات، قوتابیش مرۆڤە و هاتووە فێر بێت بۆیە‬ ‫هەڵە دەكات لە پرۆسەی فێربووندا و هەر بەو شێوەیە شتی‬ ‫ن���وێ فێر دەبێت‌مرۆڤ تا هەڵە نەكات فێر نابێت، هەڵەكان‬ ‫.‬ ‫هۆكاریان زۆرە لە وانە ترس و ش���ەرم، فش���اری دەروونی و‬ ‫تێنەگەیشتن و بە هەڵەتێگەیش���تن...هتد. جۆرەكانی هەڵە‬ ‫جیاوازن بە پێی سروش���تی بابەت و وانەكان. ڕەنگە هەندێك‬ ‫هەڵە بە ش���ێوەی زارەكی ب���ن و هەندێكیان بە نووس���ین،‬ ‫هەندێ���ك پەیوەن���دی هەیە بە الیەنی تی���ۆری و هەندێكیان‬ ‫الیەنی پراكتیكی.‬ ‫پرس���یاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە مامۆستا چۆن مامەڵە لەگەڵ‬ ‫ئەو هەاڵنە بكات؟‬ ‫س���ەرەتا پێویستە مامۆس���تا هەڵەكان دەستنیشان بكات و‬ ‫ش���ییان بكاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت هۆكاری چییە و چ جۆرە‬ ‫هەڵەیەكە پاش���ان دەتوانێت بڕی���اری چۆنیەتی مامەڵەكردن‬ ‫لەگەڵ ئەو هەاڵنە بدات.‬ ‫بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ٣ ڕێگا لەبەردەم مامۆستا هەیە:‬ ‫١) راس���تكردنەوەی هەڵە دەمودەست(یەكسەر): واتە یەكسەر‬ ‫دوای ئەنجامدانی هەڵە مامۆس���تا دەتوانێت هەڵەكان ڕاست‬ ‫بكات���ەوە بەالم ڕەنگە زۆر جار ببێتە هۆی س���اردكردنەوەی‬ ‫قوتابی لە بەشداری كردن.‬ ‫٢) راس���تكردنەوەی هەڵ���ە ب���ە ش���ێوەی ناراس���تەوخۆ: واتە‬ ‫دەكرێت مامۆس���تا بە شێوەی ناراس���تەوخۆ هەڵەكان ڕاست‬ ‫بكاتەوە بە دووبارەكردن���ەوەی هەڵەكە بۆ هەمان قوتابی تا‬ ‫دەگاتە ش���وێنی هەڵەكە و وا بكە قوتابییەكە خۆی هەوڵ‬ ‫2‬ ‫بدات هەڵەكەی ڕاس���ت بكاتەوە و چەن���د جارێك دووبارەی‬ ‫بكەوە ئەگەر ه���ەر نەیتوانی ئەوە با یەكێك لە هاوپۆلەكانی‬ ‫هاوكاری بكات و هەڵەكە ڕاست بكاتەوە.‬ ‫٣) راس���تكردنەوەی دواتر: زۆر جار دەكرێت لە كاتێكی دواتر‬ ‫هەڵەكان ڕاست بكرێتەوە:‬ ‫أ) ل���ە كۆتایی وانەكە: مامۆس���تا دەتوانێ���ت لە الی خۆی‬ ‫هەڵەكان تۆم���ار بكات و هەندێكی���ان وەك پێداچوونەوە لە‬ ‫كۆتای���ی وانەكە ڕاس���ت بكاتەوە و دەكرێت وەك پرس���یار و‬ ‫وەاڵمی لێبكرێت یان چەند پرسیارێك پەیوەندی بە هەڵەكان‬ ‫هەبێت بدات بە قوتابیان وەك ئەركی ماڵەوە.‬ ‫ب) لە وانەی دواتر: مامۆس���تا دەتوانێت لە وانەی دواتر بە‬ ‫ش���ێوەی زارەكی یان نووسین پێداچوونەوە بە بابەتی وانەی‬ ‫پێش���وو بكات و جەخت لەسەر هەڵە هاوبەشەكان بكاتەوە و‬ ‫هەوڵ بدات وا لە قوتابیان بكات بە تەنیا یان بە هاوبەش���ی‬ ‫لەگەڵ هاوپۆلەكی تر وەالمی ڕاست بداتەوە.‬ ‫ج) ل���ە وانەیەك���ی تایب���ەت: مامۆس���تا دەتوانێت جارجار‬ ‫وانەی���ەك تەرخ���ان بكات بە باس���كردن و ڕاس���تكردنەوەی‬ ‫هەڵەكان���ی قوتابی���ان و دەكرێ���ت ئەو وان���ە بكەوێتە دواى‬ ‫یەكێك لە تاقیكردنەوەكان و لەگەڵ دابەش���كردنی وەرەقەی‬ ‫تاقیكردنەوەكان و نمرەكان، هەڵەكانیش ڕاست بكرێتەوە.‬ ‫مامۆستایان خۆشەویست دڵنیام ئێوەش دەتوانن ڕێ j