Kozan Magazine گۆڤاری كۆزان | Page 36

‫پێشمەرگە سنبوولى بەرخودان و‬ ‫بەرگریی لە نیشتمان‬ ‫كۆزان‬ ‫مێژوويى و سياسى‬ ‫عەلی عەبدولڕەزاق گ ‌زن ‌يى‬ ‫ه ه‬ ‫قوتابی كولیژی بنەڕەتی/بەشی كوردی /قۆناغی سێیەم‬ ‫وشەی پێشمەرگە سەردەمانێكە لە بڕی هێزی سەربازی وەكو پارێزەری‬ ‫خاكی نیشتمان بەكار دەهێنرێت، سەرەتای بەكارهێنانی ئەو وشەیەدا باوە‬ ‫كە لە دانیشتنێكی ئەفسەرانی كۆماری كوردسات لە (مەهاباد) لەالیەن‬ ‫یەكێك بەناوی (ئەحمەد دەس������ماڵ) كە وەك������و چایەچییەك لە خزمەتی‬ ‫ئەو دانیش������تنە پێش������نیازی كردووە و گوتوویەتی باوباپیرانمان لە بڕی‬ ‫سەرباز بە كاریان هێناوە، ئیدی رەزامەندبوونی ئەفسەران و پەسەندكردنی‬ ‫پێشنیازەكە دەبێتە سەرەتای بە فەرمی بەكارهێنانی ئەو وشەیە.‬ ‫ئەمڕۆ پێش������مەرگە ناوێكی دیار و پرشنگدارە لە هەموو جیهان،ئەوەتا‬ ‫ئەم وشەیە لە زاری گەورەترین سەرۆك واڵت دەردەچێت، ئەویش سەرۆك‬ ‫ئۆبامایە، كەوا باس������ی قارەمانییەتی پێش������مەرگە دەكات و سەرسامی‬ ‫خۆی بە ئازایەتی نیشاندەدا، لە دوای ئازادكردنی عێراق كار بەدەستانی‬ ‫حكومەتی عێراق هەموو هەوڵ و تەقەاڵیان ئەوەبوە كەوا ئەم هێزە الواز‬ ‫بكەن و بێبەش������ی بكەن لە بوودجە و مووچە، تەنانەت كار گەیشتە ئەو‬ ‫ڕادەیەی مالیكی س������ەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق هێزی پێشمەرگە‬ ‫بە میلیشیا ناو ببات، چەند جارێكیش هێزی كۆكردەوە و هەڕەشەی لە‬ ‫هەرێمی كوردستان دەكرد، بەاڵم هێزی پێشمەرگە بەبێ مووچە ڕێگایان‬ ‫نەدا بس������تێك لەخاكی كوردستان بێنە پێشەوە، مالیكی بەعەقلی خۆی‬ ‫دەیویس������ت هەرێمی كوردستانیش بخاتە ژێر دەس������ەاڵتی خۆی، بەاڵم‬ ‫سەرۆك بارزانی ئەم خەونەی مالیكی لە گۆڕنا.‬ ‫دوای ئەوەی سوپاكەی مالیكی نەیتوانی بۆ ماوەی چەند سەعاتێك‬ ‫خۆیان بەرامبە دەولەتی ئیسالمی بە ناو (داعش) ڕابگرن، وایانزانی‬ ‫هێزی پێش������مەرگەش بە دەردی س������وپاكەی مالیكی دەچێت، بەاڵم‬ ‫دەبینین تا ئەمڕۆش هێزی پێش������مەرگە ڕۆژانە گورزی كوش������ندە لە‬ ‫تیرۆریستان دەدات، كوردستان بۆتە گۆڕستانی تیرۆریستان، جگە لە‬ ‫باشووری كوردس������تان هێزی پێشمەرگە چەندان كیلۆمەتری بڕیوە بۆ‬ ‫بەهاناچوونی برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەرچەندە ئەم شەڕە‬ ‫كۆتاییەكەی دیار نییە، لەگەڵ ش������ەهیدبوونی چەندان پێش������مەرگە،‬ ‫كەوا گیانی خۆیان كردە قوربانی بۆ خۆشبەختی خەڵكی كوردستان،‬ ‫بۆیە گرنگە گرنگییەكی زۆر بە كەس������ایەتی پێش������مەرگە بدرێت لە‬ ‫ڕووی دابینكردنی مووچەیەكی ش������یاو و تەواوی پێداویستییەكانی‬ ‫ژیانیان، بۆیە لێرەوە زەنگێك بۆ كاربەدەستانی حكومەت لێدەدەم دەبێت‬ ‫بیر لەوەبكەنەوە ڕێگای ناونووس������ین و تەجنید بۆ هێزی پێش������مەگە،‬ ‫بۆ ئەوەی ئێمەی میللەتی كورد دڵنیابین لەو ڕۆڵە و پێش������مەرگەی‬ ‫خۆمان كەوا دەمانپارێزن.‬ ‫53‬ ‫ژماره (4) زستانى 5102‬ ‫‌‬