Kozan Magazine گۆڤاری كۆزان | Page 27

‫زەنگیانە شیعر‬ ‫گەر بگەڕێمەوە‬ ‫ڕۆژگاری هەراشی و جوانیی،‬ ‫بە جۆرێكی تر عاشق دەبم،‬ ‫چاوشاركێ لەگەڵ دار و بەرد و دیواریش دەكەم..‬ ‫عەشق لەگەڵ چەمی وشك و‬ ‫دارستانی سووتاو و‬ ‫ڕەشانگترین بناریش دەكەم..‬ ‫**‬ ‫بە بۆنی پرچت دەتناسمەوە،‬ ‫ئەرێ ئێستاش پرچت،‬ ‫چەمی عەترانە؟!‬ ‫***‬ ‫دوو ڕووبار سەریان هەڵگرت،‬ ‫یەكەمیان ژنێك بە ڕووتی خۆی تیا هەڵژەنی،‬ ‫دووەمیان،‬ ‫مەرگی ژنێكی ئەوینداری لە هەمێزگرت..‬ ‫كە پێكگەیشتنەوە،‬ ‫یەكەم بۆنی عەشق و،‬ ‫دووەمیان بۆنی زام و برینی لێدەهات!!‬ ‫****‬ ‫دەترسم،‬ ‫بێی و بگەڕێیەوە،‬ ‫ماڵەكەم بچووكە و،‬ ‫بەشی ئەو عەشقە گەورەیەمان ناكا!!‬ ‫***‬ ‫شكانی دڵ،‬ ‫لە لەتبوونی مانگ گەورەترە،‬ ‫دەمێكە دڵم ورد بووە،‬ ‫هەتا ئێستاش،‬ ‫زایەڵە و زرینگەی دێ،‬ ‫پێویست بە گوێگرتن ناكا،‬ ‫شكان، سەرەتا