Kozan 2.pdf Jun. 2014 | Page 33

‫بڵێس‌ش گەاڵ و گوڵ دەگرێت‬ ‫ه‬ ‫نەوزاد ڕەفعەت‬ ‫كۆزان‬ ‫كلتور و زمان‬ ‫هێی...!! ئەمشەو زۆربا لەمندا بەرجەستەیە‬ ‫لەمندا زیندووبووەتەوە ڕۆحی زۆربا‬ ‫منم پاشای مەستی و وەفا‬ ‫لە گشت پەپوولە گەنجەكان شێتانەتر‬ ‫سەما بۆ گوڵی تاقانەی عیشق دەكەم‬ ‫ئەو ڕوخسارە لۆچاوییە‬ ‫دەمامكێكی نەفرەتاویی زەمانەیە و‬ ‫بەزۆرداری بە سیمامەوە لكاوە‬ ‫دەنا هەڵی بدەیتەوە‬ ‫گغەگغی زارۆكێكی زارشیراوی دەبیسییەوە‬ ‫مانگی دەموچاوی یووسف دەبینییەوە‬ ‫دەبینیت وا پشت بەستەڵەكی لۆچەكان‬ ‫پڕ كولیلكی هەرزەكارن‬ ‫بن خەزەڵە سیسەكانی ژیانی پووچ‬ ‫خڕ ئاڵەكۆكی دڵدارن‬ ‫ژێر هەوری سپیی ئەم پرچە ئاڵۆزكاوە‬ ‫تژی شەوی شەوق و پرشنگی ئەستێرەی‬ ‫شەوگەڕی تازە باڵقن‬ ‫بڵێ: ((بڕۆ..))‬ ‫بزانە چۆن لە هەر كوێ بم‬ ‫لە هەر تاقێك هەڵكورمابم‬ ‫كۆترانە.. لە با تیژتر...‬ ‫ڕێگای ئاسمان و زەمینت دەگرمەوە‬ ‫بەسەر چڵەگوڵدارەكانی سەرتەوە دەفڕمەوە و‬ ‫لە دەوری بااڵت دەگەڕێم‬ ‫شەق.. شەق.. شەق.. شەق...‬ ‫لە لێواری زەمزەمی میهر و سەفاتدا دەنیشمەوە و‬ ‫قلەگەنمە خووساوەكانی ناو لەپت‬ ‫بێ تێربوون هەڵدەگرمەوە‬ ‫بڵێ ((مەمپەرستە)) هەتا...‬ ‫هەتاو بێت یان شەختە و بۆران‬ ‫لەو بەڕیایە.. عابیدانە بەدەورتدا چەرخ بدەم‬ ‫ژماره (2) هاوينى 4102‬ ‫‌‬ ‫بە یەك قومە ئاوی گۆزەی جیلوەكانت و‬ ‫یەك لەتە كولێرەی ژوانت.. تێرتێر بژیم‬ ‫بڵێ: ((ئاوابە. ئاوابە..))‬ ‫تا ئاورینگی بەخشندەییم‬ ‫پەنجەرە و پەنجەت ئاوبدات‬ ‫بڵێ: ((دە لێم دووربكەوە..))‬ ‫بڵێ: ((ئەو دڵە عەوداڵە دامركێنە...))‬ ‫تا بڵێسەی حاڵ و فەنا‬ ‫خوناو و گەاڵ و گوڵ بگرێت‬ ‫خۆم نەمزانی‬ ‫خۆ غەیبگۆ و جادووگەریش‬ ‫لێم پرسین هەر نەیانزانی‬ ‫(ئەگەر بەهەشتیت بۆ تێتدا هەڵدەقرچێم؟!‬ ‫ئەگەر بەهاریت بۆ دڵم خەزەاڵنە هەڵدەوەرێت؟!‬ ‫ئەگەر گزنگیت بۆ هێشتا شەوەزەنگم؟!‬ ‫ئەگەر ڕووباریت بۆ هێندە وشك و تینووم؟!‬ ‫ئەگەر هێالنەیت بۆ وێڵ و سەرگەردانم؟!‬ ‫ئەگەر كۆرپەتم بۆ برسیم؟!‬ ‫ئەگەر ئاسمانیت بۆ قەفەس بلبلەكانم دەكوژێت؟!‬ ‫ئەگەر گەمە و پێكەنینیت بۆ گەمارۆدان دەمنێژێت؟!‬ ‫ئەگەر نزیكیت بۆ دووریت؟!‬ ‫ئەگەر دووریت بۆ نزیكیت؟!‬ ‫ئەگەر هەنگوینیت بۆ بوونم ڕەش و تاڵە؟!‬ ‫ئەگەر هەتوان و دەرمانیت بۆ هەموو ناخم برینە؟!‬ ‫ئەگەر كزەبایت بۆ ڕۆحم لە ڕەگەوە هەڵدەكێشیت؟!)‬ ‫بەحەیرانی گەردنت بم‬ ‫بۆ كوێ دووربكەومەوە كوێ؟!‬ ‫ئێستاش خەم بۆ ئەو كۆلالرە بڵندانەی‬ ‫خۆم دەخۆم كە داویان پسا و منداڵی تر گرتیاننەوە‬ ‫ئێستاش.. ئێستاش...‬ ‫ئەو جووجەڵە ڕەنگینانەم بیرناچنەوە‬ ‫كە هەر ئەوەندە لە چاوم دووركەوتنەوە‬ ‫82‬