Kozan 2.pdf Jun. 2014 | Page 30
ئیرەیی بە چەتر دەبەم
زیاد نادر عاڵاڵیی
72
كلتور و زمان
ئیرەیی بە چەتر دەبەم،
دیوێكی تۆ و،
دیوێكی باران.
نەمویستووە هیچ شتێك بم
ئەمجارە،
دەمەوێ ببمە چەتر یا چاویلكە
لێم ڕامێنی
یان لێت ڕامێنم.
دەستم بگرە ..
لەمێژساڵە بەدوای خۆمدا دەگەڕێم و دەگەڕێم و دەگەڕێم
دەمەوێ خۆم لە تۆدا بدۆزمەوە، تۆ بەرمۆدای
دەمەوێ پارچە شكاو و پەرتبووەكانم كۆ كەمەوە
بەجۆرێك شكاو و پەرتم
پارچەكانم یەكتری ناناسنەوە
سەراسەر جوگرافیای جەستەم گۆڕاوە
دەستم بگرە..
ئێوارەیەك دەستت بەردام و وتت:
كۆدەكانی ژیان لێرە هەڵەیە
خەونەكانی سەدەی دیجیتاڵ و ئەلیكترۆنی
هەمیشە وەك مەرگ ڕەشن..
ژیان لێرە،
لە ئاوێنەیەكی شكاو دەچێ
عەشق خەمێكی تیراوەیە، بۆ عاشقتر بم؟
"با"، وەكوو جاران شنە و نەسیمی كازیوە نییە
با، گەمییەكی شكاوە و بە شەپۆلە شێـت و تووڕەكانمان دەسپێرێ.
دەستم بگرە..
تا زریان و ڕەشەبا لوولیان نەداوم.
تا زێتر گورگی مەینەت،
سەر لە جەرگم نەنێ..
تا نەكەومە نێو مەنجەنیقی هیچەوە..
نەكەومە نێو بەرەهوتی لەبیرچوونەوە
دەست
دەست
دەست
دەست.
دەستم بگری
فێری زۆر شت دەبمەوە،
ژن و ژیاندۆستی..
فێری ڕامووسینی سپێدان
فێرت دەكەم چۆن لەبەر ڕەشەبادا ئاگر بكەیتەوە
چۆن باوەشێن بە خەڵوزی خۆشەویستیی بكەی.
فێرت دەكەم سەربزێوی و شێتی جوانترین دروشمی عەشقە.
فێرت دەكەم چۆن سەمای بەرباران بكەین و
چۆنیش دەستم لە نێو مەمكەكانت j